Skip to the content

حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 10‌ ملیار دینار بۆ به‌نداوی گۆمه‌سپان ته‌رخان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی (10,000,000,000) ده‌ ملیار دینار ته‌رخانكرا به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌نداوی (گۆمه‌سپان) له‌ پارێزگای هه‌ولێر.

ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رج ده‌كرێت.


فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٩/١٩