پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەیادی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
بەڕێز/ سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - بەبۆنەی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی دەکەم.
نیشتمانەکەمان هەر لە کۆنەوە لانکەی شارستانیەت و ئایینە ئاسمانییەکان بووە و ڕۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئایینی ئیسلامیش لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ئەدەب و سیاسەت و خەباتی ڕزگاریخوازی و پێکەوەژیان لە کوردستان جێگەی ستایشە.
هیوادارین مامۆستایانی ئایینی بەردەوام بن لەسەر پەرەپێدانی کلتووری پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵ کردن و پاراستنی ئارامی نیشتمان و رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی.
د.جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٩/٢١