به‌نداوی به‌ستۆڕه له شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێـت
			
		هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوی به‌ستۆڕه ده‌كرێت له شاری هه‌ولێر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوای ئاماده‌كردنی ده‌رخسته و دیزاینی پڕۆژه‌كه، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو گوژمه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌رخان ده‌كرێت.
 
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری 
حکومەتی ھەرێمی کوردستان  
٢٠٢١/٩/٢٠