حەفتانە سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چاوی به خه‌ڵك ده‌كه‌وێت
![](/media/7822/dsc_1917-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190270000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه هه‌موو ڕۆژانی سێشه‌ممه له پرسگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، چاوی به هاووڵاتیان بكه‌وێت و گوێ له داواكاری و سكاڵاكانیان بگرێت و له چۆنییه‌تی ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان بكۆڵێته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی ٢١/٩/٢٠٢١ دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له پرسگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له نزیكه‌وه گوێی بۆ داواكاری و مامه‌ڵه‌ی دەیان هاووڵاتی ڕاگرت و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی دیوان زیاتر ئاسانكارییكردنه بۆ هاووڵاتیان و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چاودێریكردنی چۆنیه‌تی ڕاییكردنی مامهڵهكانیانه تا ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌موكۆڕییه‌ك هه‌بێت له كاتی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان بۆیان چاره بكات.