Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە هاووڵاتیان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٩/٢٨ د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی ساناو جوانڕۆیی سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی ئەنجومەنی وەزیران گوێی لە خواست و داواکاری زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتی گرت.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕاییکردنی کارەکانی هاووڵاتیان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان ھەفتانە لە ناو باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران، چاوی بە ژمارەیەک لە چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان دەکەوێت.
ئامانج لەم کارەی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران جگە لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان، چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی فەرمانگەکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
جێی ئاماژه‌یه‌ هەموو رۆژانی سێشەممەیەک ئەو هاووڵاتیانەی کە پێشتر ناوی خۆیان لە فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی ئەنجومەنی وەزیران تۆمار کردووە و بە پێی خشتەیەکی کاتی کە بۆیان دیاری دەکرێت و پەیوەندییان پێوە دەکرێت، دەتوانن لە کاتژمێر ١٠ تاوەکو ١٢ی بەیانی ڕاستەوخۆ داواکاری و سکاڵاکانیان بگەیەنن بە ئەنجومەنی وەزیران.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢١/٩/٢٨