Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەیادی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

بەڕێز/ سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - بەبۆنەی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی دەکەم.

نیشتمانەکەمان هەر لە کۆنەوە لانکەی شارستانیەت و ئایینە ئاسمانییەکان بووە و ڕۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئایینی ئیسلامیش لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ئەدەب و سیاسەت و خەباتی ڕزگاریخوازی و پێکەوەژیان لە کوردستان جێگەی ستایشە.

هیوادارین مامۆستایانی ئایینی بەردەوام بن لەسەر پەرەپێدانی کلتووری پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵ کردن و پاراستنی ئارامی نیشتمان و رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی.


د.جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٩/٢١