لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی نوسینەوەی پڕۆژە یاسای پالپشتی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان کرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ٣ـی نیسانی ٢٠٢٢ لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د. ئومێد سەباح پێشوازی لە د.شاخەوان عەبدوڵلا ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە لەدیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدرا بەئامادەبونی د. شاخەوان عبداللە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون ، گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای پاڵپشتی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراک کرا کە لە ئێستادا لە پەرلەمانی عیراقە ، بەمەبەستی گفتوگۆکردن و پەسەند کردنی ، لەکۆبونەوەکە تەواوی سەرنج و پێشنیارەکان خرانەروو بەمەبەستی جێگیرکردنی شایستەی جوتیاران و خەڵکی کوردستان لەو پرۆژە یاسایە ، بریاریشدرا هەماهەنگی نێوان پەرلەمانی عێراق حکومەتی هەرێم بەردەوام بێت .