Skip to the content

پەیامى پیرۆزبایی حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنى قیامە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی هاتنی جەژنی قیامە، پیرۆزبایی لە هەموو هاووڵاتیانى کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین و هیوادارین ئەم جەژنە پیرۆزە، هۆکار بێت بۆ پێکەوەژیانى زیاتر و ئاشتى و ئارامیی هەموو پێکهاتەکان.
هەرێمى کوردستان، نیشتمانى چەندین نەتەوە و ئایین و ئایینزا بووە و پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لە بیروبۆچوونى یەکتر بووەتە کولتوورێکى جوان و جێگەى سەرنجى هەموو دونیا و ئەمەش بووەتە هۆى بەهێزبوونى بنەماکانى دیموکراسى و ئازادی و بەیان لە کوردستان.

 


د. جوتیار عادل
وتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٧ى نیسانى ٢٠٢٢