پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانەوە
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیھان دەکەین.
گەلی کوردستان وەکو زۆرینەیەکی موسڵمان، ھەمیشە باپەندی بەھا جوان و رەسەنەکانی خۆی بووە، ھیوا خوازین لەم مانگەشدا زیاتر ھاوکاری یەکتری بکەین و دوور بکەوینەوە لە قۆرخکاری بازاڕ و گران کردنی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن و سزای یاساییان دەدات.
لە یەزدانی مەزن داواکارین ئەم مانگە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ گەلەکەمان و نوێژ و رۆژو و عیبادەتی ھەموولایەکیش قبوڵ بفەرموێت.
د.جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢ی نیسانی ٢٠٢٢