سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرپەرشتیار و یەکە ئیداریەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆدەبێتەوە
![](/media/13725/whatsapp-image-2022-08-05-at-25014-pm-2.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190490000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی ٤ـی ٨ـی ٢٠٢٢ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، لەگەڵ گۆھدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆ و قائیمقامەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەڕێوەبەری ناحیەکان و بەرێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە..
لە کۆبوونەوەکەدا ، دوای بەخێرھێنانی شاندی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوانی کۆبوونەوەکەی ڕایگەیاند کە ھەموو ھەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیان و رایکردنی کارەکانیان ناوچەکە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا کێشە و گیروگرفتەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پێداویستیەکانیان لە ڕوویی کارگێری و دارایی و ئەنجامدانی پڕۆژە و پەرەپێدانی بنیاتی دامەزراویی فەرمانگەکان و ھەماھەنگی و بەردەوامی و پاڵپشتی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ خزمەتی زیاتری ھاووڵاتیانی سنورەکە باسیان لێوەکرا.
پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردن بە سنورەکە و ھاووڵاتیانی ناوچەکە و ئەنجامدانی پڕۆژەکان و بەجێگەیاندن و تەواوبوونیان و بەجێگەیاندنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لێکرایەوە.