سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکانی دھۆک و زاخۆ و کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٣ـی ٨ـی ٢٠٢٢ د. ئومێد سەباح،سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد ، لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکانی (دھۆک و زاخۆ و پۆلیتەکنیکی دھۆک)کۆبووەوە.
دوای بەخێرھاتنی شاندی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی دیوان تیشکی خستە سەر گرنگی و ستراتیژیەتی ناوچەکەو لێکۆڵینەوە لە کێشە و گیروگرفتەکانی سنورەکە بەگشتیی و زانکۆکان بە تایبەتی، ئاماژە بە کارو چالاکیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوای بوونی زاخۆ بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرا.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا دیدگای سەرۆکی زانکۆکان بۆ پێشکەوتنی ئاستی زانست و زیاد کردنی داھات و سەربەخۆیی زیاتری زانکۆکان و پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بۆ ناچەکە تاوتوێ کران.
تەواوکردنی پۆستە باڵاکانی زاخۆ کە تا ئێستا پڕنەکراونەتەوە و لەبەرچاوگرتنی پێدانی دەرفەت بە ئافرەتان لە کایەکاندا و پاراستنی فەرھەنگی جوانی پارێزگای دھۆک و ئیدارەی زاخۆ تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوون.