سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی شانشینی ئوردن لە ھەرێمی کوردستان دەکات
![](/media/17306/img-20221208-wa0001.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190620000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازی لە فوئاد خازر ئەلمجالی و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان ھەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرایەوە، بەردەوامی پەیوەندیەکان و ھەماھەنگی لە ھەموو بوارەکاندا بە جەختی لێکرایەوە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی ھەرێمی کوردستانی نیشاندا بۆ بەردەوامی پەیوەندی و ھەماھەنگیەکانی نێوان ھەردوولا.