سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر دەکات
![](/media/17202/img-20221205-wa0010.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190610000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ئەحمەد ئیبراھیم ئەلزاھری، کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا کە ھەریەکە لە د. کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەکالەت و عەبدووللا ئەلقازی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای جێبەجێکاری داناگاز ئامادەیی بوون، باس لە پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات کرایەوە و بەردەوامی پەیوەندی ھەردوولا بە گرنگ زانرا.
ھەر لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشھاتەکان کرا و بیروڕا لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی دەستور ئاڵوگۆڕکرا.