Skip to the content

شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکی نەسیج لە ھەولێر کۆنکریت و قیڕتاو دەکرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆ تەواوی ناوچەکانی کوردستان، حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی گوژمەی (٣٤١,٥٣٤,٠٠٠) دینار، بەمەبەستی جێبەجێ کردنی پڕۆژەی دروستکردنەوە و قیڕتاوکردن و کۆنکریت کردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکی نەسیج لە پارێزگای ھەولێر وەک قۆناغی یەکەم.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢١ی شوباتی ٢٠٢٢