بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دامەزرێنرا
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی بەردەوامی لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،لە پێناو پەرەپێدانی ژێرخانی حکومەت لەڕووی ڕێکخستنەوەی میلاکات و ریفۆرمی ئیداری و ڕێکخستنی پلە بەندی فەرمانبەران و پێداچونەوە بە ھەیکەلی وەزارەتەکان لە دام و دەزگاکانی حکومەت بە میکانیزمی زانستی و گونجاوتر ، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ـی تەمموزی ٢٠٢٢ بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دامەزرێنرا، لەپێناو کاراکردنی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە،بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دیاریکرا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٢