سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد، لەلایەن دانا عەبدولکەریم ، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ڕاوێژکارانی وەزارەتی ناوبراو پێشوازی لێکرا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیری ئاوادەنکردنەوە و نیشتەجێکردن بەخێرھاتنی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و شاندی یاوەری کرد، باسی لە کار و پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو کرد ، ھەروەھا کێشە و گیروگرفتەکانی وەزارەتەکەی خەستەڕوو.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا،سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،بە بایەخەوە باسی لە گرنگیدانی زیاتر بە پڕۆژەکان و ھەروەھا ھەماھەنگی زیاتری نێوان سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و لێکۆڵینەوە لە پێداویستییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتجێکردن تاووتوێ کران.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕاستەوخۆ بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی وەزارەت و بەرێوەبەرە گشتییەکان بە گرنگ زانرا .
بەشێکی تری کۆبوونەوەکە باس لە سێکتەری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و دانانی ستراتیژێکی گشتی بۆ نیشتەجێکردن و پاڵپشتیکردنی زیاتری وێستگەکانی کێش و تاقیگاکان و باشترکردنیان بە گرنگ زانرا.
وەزارەتی ئاوەدەنکردنەوە ڕاسپێردرا کە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان ستراتیژێکی گشتی نیشتەجێکردن ئامادە بکەن ، پرسی چاککردنەوەو نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکان ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک بۆ ئەم مەبەستە ، و لەبەرچاوگرتنی دۆخی ڕێگاوبانی گوندەکانی ھەرێمی کوردستان و گەیشتنی زیاتری ئاوەدانی بۆ لادێکان، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوون.