Skip to the content

پەیامێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەداخەوە ئەمڕۆ دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان لە ڕووداوێكی تاوانكاریدا گیانیان لە دەست دا و شەهیدبوون.
وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکانیش دەکەین کە لە چوارچێوەی کاری خۆیان و لە ماوەیەکی کەم، تاوانبارەکەیان دەستبەسەر و ڕادەستی یاسا کرد.
هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم جۆرە ڕووداوانەیە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان سووربوونی خۆی نیشانداوە لە سەر "گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی پێویست لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان بە مەبەستی بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن".

د. جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢