پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی-ئاشوورییەوە (ئەکیتۆ)
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی خوشک و برایانی کلدانی سریانی ئاشووری لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
لەم بۆنەیەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەسەر بەردەوامیدان بەو پێکەوە ژیانە ئایینی و نەتەوەییەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە و کاریش دەکات بە پتەوترکردنی بنەماکانی یەکتر قبوڵ کردن و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە لەم نیشتمانەدا.
هیواخوازین ئەم بۆنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەهێزتر بوونی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان گشت پێکهاتەکانی وڵاتەکەمان.
د.جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣١ ئاداری ٢٠٢٢