پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە
![](/media/6187/photo_2021-05-26_17-31-41.jpg?center=0.33157894736842103,0.49458483754512633&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132665329830000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی هاتنى جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانیانى ئازیز لە ناوخۆ و دەرەوەى هەرێمى کوردستان و بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنییە ماندوونەناسەکان دەکەین، هیوادارین ساڵى نوێ ساڵى بەدیهاتنى هیوا و ئاواتەکان بێت.
ساڵێکى قورسمان تێپەڕاند و نەهامەتى و بەڵا و مەترسیى زۆر ڕووبەڕووى کوردستانى ئازیزمان بوویەوە، هەروەک چۆن نەورۆز بە ماناى نوێبوونەوە و شکانى سەرما و کۆتاییهاتنى ناخۆشییەکان و دەستپێکى خۆشى و هاتنى بەهارە،
هیوامان وایە هەرێمى کوردستان بە هەوڵ و ماندووبوون و خۆڕاگرى گەلەکەمان بتوانین قەیرانەکان تێپەرێنین.
خاکە بەپیتەکەى نیشتمانەکەمان شایەنى ڕێزگرتنە، بۆیە دەبێت لەگەڵ بەسەربردنى پشوو و سەیران و گەشتەکان، پاکوخاوێنى ژینگە و ڕێنماییەکانى هاتوچۆ بە هەند وەربگرین.
د. جوتیار عادل
وتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان