پیرۆز بێت ڕۆژى جیهانی کرێکاران
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەى هاتنى ١ى ئایار رۆژی جیھانی کرێکاران، پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانى کوردستان دەکەین و هیوادارین ئەم چینەى کۆمەڵگە لە کار و پیشەکانیان پارێزراو بن و ژیانێکى گونجاو و شایستەیان هەبێت.
حکومەتى هەرێمى کوردستان بە جدییەوە لە هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەى چینى کرێکاران بووە و لەم پێناوەشدا بەردەوام چاودێرى خاوەن کار و پڕۆژەکانى کردووە بەرامبەر بە دابینکردنى ئاسایشى کار و نەفەوتانى مافى کرێکاران و هەر لەم پێناوەشدا بووە کە لە ڕێگەى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتییەوە کار لەسەر هەردوو "یاساى خانەنشینى و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى" و "یاساى کارى کرێکاران" کراوە و لە لایەن "بەڕێوەبەرایەتییەکانى بەکارخستن و ڕاهێنانى پیشەیی"ـى ئەو وەزارەتەشەوە کە شەش سەنتەرى ڕاهێنانى پیشەیین لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان، کار بۆ هاووڵاتیان دۆزراوەتەوە و لە دواى ڕاهێنان خراونەتە سەر کار.
حکومەتى هەرێمى کوردستان خۆى بە ئەرکدار دەزانێت بەرامبەر بە چینى کرێکاران و سەرجەم چین و توێژەکانى دیکە بۆ دابینکردنى ئاسایش و مافەکانیان.
د. جوتیار عادل
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان
١ی ئایاری ٢٠٢٢