سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئابوری ئەمریکا دەکات
![](/media/16655/whatsapp-image-2022-11-21-at-130856.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190590000000)
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ـی تشرینی دووەمـی٢٠٢٢، د.ئومێد صباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە خالید لوم، پاشکۆی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا شاندی میوان بە گرنگەوە باسیان لە چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد و تیشک خرایە سەر ئەو بەرەو پێشچوونانەی کە حکومەتی ھەرێم ھەنگاویناوە لە ڕووی بە سیستەمکردن و بە دیجیتاڵکردنی دامو دەزگاکانی حکومەت.
ھەروەھا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا لەبارەی چەندین پرسی وەک سپیکردنەوەی پارەو رووبەرووبوونەوەی تیرۆر ..
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بەچارەسەر گەیاندنی ھەر کێشەو گرفتێک لە نێوان ھەرێم و بەغدا لە رێگای گفتوگۆوە بە پێویست زانرا، پەیوەست بەو بابەتە تاوتوێی سەردانی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا لە ئاییندەیەکی نزیک کرایەوە.
بەردەوامی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا تەوەرێکی جەختی لێکرایەوە.
لە دیدارەکەدا بەڕێز خالید لوم، ماڵئاوایی کردن و تەواوبوونی ئەرکەکەی بە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیاند،سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێزانینی ھەبوو بۆ ھەماھەنگی و پاڵپشتی لە ئەرک و کارەکانی لە ڕابردوودا ھەروەھا ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی نوێ دا