سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی ٧ـی تشرینی دووەم ٢٠٢٢ ، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ھێس بەیلی، جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر بەردەوامی پەیوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا، بە سوپاسەوە باس لە ھاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ حکومەتی ھەرێم کرا.
ھەر لە دیدارەکەدا پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و دارشتنی بودجەی ٢٠٢٣ و پرسی یاسای نەوت و گاز و پرسی رێکەوتنی شەنگال و پرسی کەرکوک تاووتوێ کران
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران زۆر سوپاسی حکومەتی ئەمریکای کرد لە پالپشتی و پشتیوانی حکومەتی ھەرێم،
سەردانی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لە ڕابردوو تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوون