د.ئومێد سەباح پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر دەکات
ڕۆژی سێشەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٣، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە مەمەت مەولود یاکوت، کونسوڵی تورکیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارێکدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا کرا.
جوڵە بازرگانییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێم و پرۆسەی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەو تەوەرانە بوون کە لە دیدارەکەدا باسیان لێوەکرا.
ھەر لەو دیدارە کێشەو گرفتەکانی هاووڵاتیان و پرسی کۆمپانیانی هەرێم و تورکیا باسیان لێوەکرا.