سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی وڵاتی قەتەر لە هەولێر دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٢ی١٢ی٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە حسێن بن عەلی ئەلفەزالە، کونسوڵی گشتی قەتەر لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و وڵاتی قەتەر بەرز نرخێنرا و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوولا جەختی لێکرایەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی
نوێنەرای وەزارەتی ژینگەی قەتەر بەڕێوەچوو، بیروڕا لەبارەی گۆڕانکاریەکانی
کەشوهەوا و ژینگەیی لە ئاستی جیهان و ناوچەکە و میکانیزمێک بۆ رووبەرووبوونەوەی گۆڕانکاریەکانی
کەش و هەوا باسیان لێوەکرا.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەبەرهێنەران و کردنەوەی دەرگای وەبەرهێنان و هەندانانی وەبەرهێنەرانی قەتەر و هاتنیان بۆ هەرێمی کوردستان بەشێکی تری تەوەری کۆبوونەوەکە بوون.