سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای یونامی دەکات
ڕۆژی دووشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح،سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازی لە لۆرێنز لیو، ئەفسەری باڵای سیاسی یونامی لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان، جەخت لە ھەماھەنگی و پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و یونامی کرایەوە.
پرسی پڕۆژە یاسای بودجە و ناکۆکیەکانی نێوان هەردوولا لەسەر پرسەکانی نەوت و گاز و دابینکردنی شایستەداراییەکانی هەرێم و بارودۆخی ئابوری هەرێم و تاووتوێ کران و بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەربوونی ناکۆکیەکان بە پێویست زانرا، هەروەها باس لە دوایین پێشهاتەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و تەحەدیاتەکان بەردەم پڕۆسەکە کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕۆلی گرنگی یونامی بەبایەخەوە کرا لە رابردوو لە و پشتگیریکردنی هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.