سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە ھەولێر کۆدەبێتەوە
![](/media/18541/whatsapp-image-2023-02-28-at-190650.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190650000000)
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ریکاردۆ رۆدریگز، بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە ھەولێر کرد.
لە دیدارێکەدا باس لە ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی حکومەتی ھەرێم و یونامی کرا و جەخت لە بەردەوامی پەیوەندی و ھەماھەنگیەکانی نێوانیان کرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین سەردانی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و بارودۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراق کرا، بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا لە چوارچێوەی دەستور و کارنامەی حکومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە چارەسەر بە پێویست زانرا.
بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە ھەولێر پاڵپشتیی خۆی بۆ گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بۆ بە چارەسەر کردنی کێشەھەڵپەسێردراوەکان دووپاتکردەوە.