سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی وڵاتی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٥ ـی شوبات ٢٠٢٣ ، لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازیمان لە بەرێز کلاوس شتڕایشەر کۆنسوڵی گشتی وڵاتی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارێکدا دووپاتی بەردەوامبوونی پهیوهندییەکانی نێوان ههرێمی كوردستان وحكومهتی ئەڵمانیا کرا. لەلایەکی دیکەوە ڕەوشی سیاسی و ئابوری ناوخۆیی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ و، دوایین هەنگاو و گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حکومەت تاوتوێکرا. هەروەها پشتگیری کردنی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ دوپاتکرایەوە.