سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له كونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدڕاڵ کرد
![](/media/18050/img-20230131-wa0015.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190630000000)
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٣١ـی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٣، د.ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پێشوازی له ماكسیم ڕۆبن، كونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدڕاڵ له هه‌ولێر و ڕێنتا ئاكمیزتیزانۆڤ، جێگری كونسوڵی ڕووسیا كرد.
لە دیدارێکدا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ڕووسیا باس کرا و به‌رده‌وامی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا به پێویست زانرا .
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس له دوایین پێشهاته‌كان و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ كرا.