Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر کرد

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٤ کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەحمەد ئیبراھیم ئەلزاھری، کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر و شاندێکی کۆمپانیای دانا غاز کرد.

لە دیدارێکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات کرا و بەردەوامی پەیوەندی ھەردوولا بە گرنگ زانرا.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوا سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کرا و پشتگیری حکومەتی ھەرێم بۆ کەرتی وەبەرھێنان و کەرتی وزە خرایەروو.

ھەر لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشھاتەکان کرا، بیروڕا لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا و چارەسەرکردنی لە چوارچێوەی دەستور و ئاڵوگۆڕکران.