د.ئومێد سەباح لە گەڵ شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کۆبووەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ زەهرا بێڵ، جێگری کۆنسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و هێث بەیلی، سەرۆکی یەکەی ئابووری و ڤەهێڵ ئامێدی، پسپۆر لە بواری ئابوری و وزە کۆبووەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، پەیوەندی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەرز نرخێندرا و بە گرنگیەوە باسی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا .
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دواین سەردانی شاندی باڵای کۆشکی سپی بۆ بەغدا و هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها دواین سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بە مەبەستی چارەسەرکردن و ڕێکەوتن لەسەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا .
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دواین کارەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان وعێراقی فیدراڵ کرا بۆ پێکهێنانی بودجەی ٢٠٢٣ و داڕشتنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و غازی عێراق و جەخت لەسەر ڕێکەوتن و چارەسەری کيشەکان لەسەر بنەمای دەستور کرایەوە .