Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە د.فریاد فازڵ کرد

 

ئەمرۆ چوارشەممە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە د.فریاد فازڵ، سەرۆکی ئینستیتووتی خوێندنی کوردی لە بەرلین کرد.
لە دانیشتنێکدا کە د.کارزان خواڕەحم، راوێژکاری خوێندنی باڵا و پەوروەردە ئامادەی بوو، وێڕای پیرۆزبایی لێکردن بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی سەرۆککوماری ئەڵمانیا، بۆ توانا و لێهاتوویی رۆڵی د.فریادی بەرز نرخاند لە بواری زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی گەلی کوردستان لە دەرەوە کە زیاتر لە نیو سەدەیە خزمەت دەکات.
لە لایەن خۆیەوە د.فریاد، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دیدارەکە و دووپاتی کردەوە کە بەدەوام دەبێت لە سەر کارە ئەکادیمییەکانی لە بواری رۆشنبیری و خزمەتی زمان و ئەدەبی کوردی.