سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای HKN دەکات
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٩ی ١ی ٢٠٢٣ ، د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی کرد لە شاندێکی کۆمپانیای HKN کە پێکھاتبوون مات زایس، جێگری سەرۆکی کۆمپانیا، سرود موختار بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ناوبراو لە عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری کارو چاڵاکیەکانی کێڵگە نەوتیەکان ئاڵوگۆرکران.ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر بەردەوامی پەیوەندیەکانی نێوانیان.
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە باس لە دوا سەردانی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا و بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان و پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا لە ڕێگای گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستور کرا و بەرەوپێشچوونی گفتوگۆ و پەیوەندیەکان بەرز نرخێنرا.