سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر کرد
![](/media/17950/whatsapp-image-2023-01-24-at-145646.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190620000000)
ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٤ کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەحمەد ئیبراھیم ئەلزاھری، کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر و شاندێکی کۆمپانیای دانا غاز کرد.
لە دیدارێکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات کرا و بەردەوامی پەیوەندی ھەردوولا بە گرنگ زانرا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوا سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کرا و پشتگیری حکومەتی ھەرێم بۆ کەرتی وەبەرھێنان و کەرتی وزە خرایەروو.
ھەر لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشھاتەکان کرا، بیروڕا لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا و چارەسەرکردنی لە چوارچێوەی دەستور و ئاڵوگۆڕکران.