Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئێران دەکات

ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/١/١٩ د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە بەرێز نەسروڵلا رەشنودی کۆنسوڵی گشتی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا ئێرانیەکان کە لە کوردستان کار دەکەن و ئەو بەڵێندەرانەی کە پرۆژەکان جێ بەجێ دەکەن تاوتوێ کران.

ھەر لە کۆبوونەوەکە دا باس لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان و ئامادەکارییەکانی دیداری ئابووری و وەبەرهێنان کرا.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بابەتی دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران و بەردەوامی کۆبوونەوەکان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوون