شاندی دانوستاندنکار پێشوازی لە شاندێکی باڵای یونامی دەکات
![](/media/17968/whatsapp-image-aas-01-25-at-182122.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190620000000)
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ، لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، شاندی دانوستاندن کاری حکومەتی ھەرێم، پێشوازیان کرد لە شاندێکی باڵای یونامی کە پێکھاتبوون لە کلاودیۆ کاردۆنی جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و هاوکاری هەڵبژاردنەکان، ریکاردۆ رۆدریگز سەرۆکی یونامی لە کوردستان، محەمەد نەجار، سەرۆکی یونامی لە بەغدا
لە کۆبونەوەکەدا باس لە یاسای بودجەی عێراق و یاسای نەوت و غاز و دەرکردنی چەند یاسایەکی ئیتیحادی، وەک یاسای ھەڵبژاردن و چەند یاسایەکیی تر کران.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ھەماھەنگی بەردەوامی حکومەتی ھەرێم و ڕۆلی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چارەسەری ناکۆکیەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێم بۆ گەیشتن بە چارەسەر و ڕێکەوتن بەرز نرخێنرا.