سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە نوێنەرانی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان دەکات
رۆژی یەکشەممە ٩ى تەموزی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە نوێنەرانی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان کرد.
لە وتەیەکدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران باسی لە توانا و کاری خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، وەک چینێکی گرنگی کۆمەڵگە کرد.
هەر لە دیدارەکەدا لە نزیکەوە بیڕورا لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە خانەنشینان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
نوێنەرانی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان داواکارییان پێشکەشی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کرد بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تا لە ئاییندەدا بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران.