سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کونسوڵی گشتی وڵاتی ئوردن کۆبووەوە
ئەمرۆ چوارشەممە 7ـی حوزەیرانی 2023،د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەرێز فوئاد ئەلمەجالی کۆنسوڵی گشتی وڵاتی ئوردن لە هەرێمی کوردستان و شاندی وەزارەتی ئابووری دیجیتاڵی و تەکنەلۆجیای زانیاری ئوردنی کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا بە گرنگیەوە باس لە پەیوەنديیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوردن وپەرەپێدانی ئەم پەیوەندییانە و هەماهەنگی زیاتر لەسەرجەم بوارەکان و بەتایبەت حکومەتی ئەلیکترۆنی کرا.