سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر دەکات
ڕۆژی دووشەممە ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئێرڤن هیکس کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر و شاندێکی بازرگانی ئەمەریکی کرد.
وێڕای بەخێرهێنانی شاندی نیوان، لە دیدارەکەدا دوایین گۆرانکارییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و گۆڕەپانی سیاسی عێراق و دوایین لێکتێگەیشتن و ڕێکەوتنەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و پێشڤەچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تاووتوێ کران.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ستراتیژیەتی بەرنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرایەبەرباس و جەخت لە پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئەمەریکا کرایەوە، لەو چوارچیوەیەدا پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەرتی وەبەرهێنان و کۆمپانیا ئەمەریکیەکان دووپاتکرایەوە و ئامادەیی حکومەتی هەرێم نیشاندرا بۆ ئەنجامدانی کارئاسانی بۆ کۆمپانیا ئەمەریکیەکان.