سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبارشیەی ئەربیلی کلدانی کۆدەبێتەوە
![](/media/18882/img-20230312-wa0019.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190700000000)
ئەمرۆ یەکشەممە ١٢ـی ئاداری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە مەتران مار بەشار مەتی وەردە،سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبارشیەی ئەربیلی کلدانی کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییە ھەنووکەیەکان و پرسی کرستیانەکان لە ھەرێمی کوردستان تاووتوێ کران.
ھەر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی نموونەیی پێکەوەژیانی تەواوی پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان کرایەوە، جەخت کرایەوە لە مانەوەو بەردەوامیدان بەم پێکەوەژیانە و ڕۆلی حکومەتی ھەرێم بۆ پاراستنی پێکەوەژیان بەرز نرخێنرا، پاڵپشتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ مافی پێکھاتەکان و پێکەوەژیان و رەوشی کرستیانەکان دووپاتکرایەوە،ھەرێمی کوردستان بۆ کرستیانەکان بە ناوچەیەکی ھەرە ئارام وەسف کرا.