سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا کۆدەبێتەوە
![](/media/18908/whatsapp-image-2023-03-14-at-080406.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190700000000)
ڕۆژی دووشەممە ١٣ـی ئاداری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە گاریس ستانسفیڵد ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا و شاندی یاوەری کرد.
وێرای بەخێرھێنانی شاندی میوان، لە دیدارەکەدا دوایین گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا و سەردانەکانی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا تاوتووێ کران.
ھەر لە دیدارەکەدا ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر بەردەوامی ھەماھەنگی لەنێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی دەستور و کارنامەی حکومەتی نوێی عێراق.