سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتی روسیا دەکات
![](/media/19577/whatsapp-image-2023-05-07-at-193855.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190750000000)
ڕۆژی 7ـی ئایاری 2023, د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماکسیم ڕۆبین، کونسولی گشتی روسیا لە ھەولێر کرد.
ھەر لە دیدارەکە بیروڕا لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی روسیا ئاڵوگۆڕکران و جەخت لە بەردەوامی پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دوایین پێشھاتە ئابوری و سیاسییەکانی نێو پرۆسەی سیاسی عێراق و دوایین پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی دەستور و کارنامەی تازەی حکومەتی عێراق بیروڕایان لەبارەیەوە ئاڵوگۆرکرا.
پرسی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون