سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و یەکە ئیداریەکانی سنوری پارێزگای هەولێر کۆبوویەوە
ڕۆژی دووشەممە ٢٩ـی ئایاری ٢٠٢٣ د. ئومێد سەباح،سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،سەردانی پارێزگای هەولێری کرد و لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و جێگرەکانی، و د.عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و قایمقامەکانی سنوری پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەری ناحیەکانی سنوری پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە سنوری پارێزگای هەولێر کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران باسی لە سیاسەتی کارگێری و ئیداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە و جەختی لە ئەولەیاتەکانی کردەوە و کە خۆی دەبینێتەوە لە پاراستن و بەردەوامی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ماف و بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوان باسی پەیوەندیەکانی حکومەتی هەرێم و ناوەند و سیاسەتی حکومەتی عێراق کرد، تیشکی خستە سەر ئامانجی کۆبوونەوەکە کە بریتی بوو لە خزمەتکردنی پارێزگای هەولێر و هەروەها گەراندنەوەی فیدباکی کار و پلانی حکومەت لە ساڵانی ڕابردوو ،تاوەکو بتوانرێت لە داهاتوودا بەشێوەی باشتر خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بکرێت، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بە پێویست زانرا کە یەکە ئیدارییەکان لە سنوری پارێزگای هەولێر کە پلانی خۆیان لە راپۆرتێکدا بخەنەڕوو بۆ داهاتوو بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر.
هەروەها سەرۆکی دیوان بە سوپاسەوە باسی لە هەڵسەنگاندن و ڕاپەراندنی کارەکانیان بە بایەوەخەوە لە رابردوودا کرد، ئاماژەی بەوەدا کە ویرای هاتنە پێشی چەندین کۆسپ و قەیرانی کە رووبەرووی جیهان بوونەوە، وەک هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت بەڵام حکومەتی هەرێم لە خزمەتکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزارییەکانی خۆی نەوەستا و توانی ئەو قەیرانە تێبپەڕێنێت و زاڵبێت بەسەریاندا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپاتکردنەوە تیشکی خستەسەر دەسەڵاتەکانیان لە سنورەکانیاندا بەمەبەستی پڕکردنەوەی سەرچاوە مرۆییەکانی نێو فەرمانگاکانی حکومەت، ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵاتی تەواویان لە سنورەکانیان لە چوارچیوەی یاسا و ڕێنماییەکاندا هەیە،هەروەها باس لە پێداویستی و کەم کوڕیەکانیان کرا و جەخت لە چارەسەرکردن و پڕکردنەوەی ئەم گرفتە کرایەوە لە رووی سەرچاوەی مرۆییەکانیان.
پرسی چاککردنی ڕێگاوبانەکان بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاووڵاتیان بە گرنگ زانرا ، پرسی کێشەی زەویە کەرتەکان و دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بەهەند وەرگیرا.
خزمەتکردنی کەرتی وەرزش و گەنج و لاوان بۆ پێشخستن و فراوانکردنی کەرتی وەرزش جەختی لێکرایەوە و بە کەرتێکی گرنگ وەسفکرا و بە باش زانرا کە هەموو توانای خۆیان لە ڕێگەی پێشەکردنی پلانێک بخەنەروو بۆ پێشخستنی کەرتەکە.
بەردەوامی قەوارەی دەستوری هەرێم کە قەوارەیەکی دەستورییەو پرۆسەی دیموکراسی و بەردەوامی ئەم پرۆسەیە لە هەرێمی کوردستان جەختی لێکرایەوە و پرسی ڕێکەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و یاسای بودجە و نەوت و گاز و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستور و کارنامەی تازەی حکومەتی عێراق تەوەرێکی تری کۆبوونەوکە بوون.