Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای بازرگانی ئەڵمانیا دەکات

 

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ـی ئایاری ٢٠٢٣ ، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای بازرگانی ئەڵمانیا کرد.

لە دیدارەکەدا وێرای بەخێرھێنانی شاندی میوان، شاندەکە تیشکی خستە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ ھەرێمی کوردستان و کار و چاڵاکییەکانیان زیاتر بەرەوپێش بردن و برەودان بە بواری وەبەرھێنان و سێکتەرەکانی تر لە ھەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ئەڵمانیا کران و بەردەوامی ئەو پەیوەندییانە و ھەماھەنگی زیاتر جەختی لێکرایەوە،

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی دوایین گۆرانکارییە سیاسی و ئابوریەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق و بەتایبەت دوای رێککەوتنی تازەی ھەردوولا ئاڵوگۆڕکران.

ئامادەیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پێشخستنی کەرتی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان جەختی لێکرایەوە، ئەنجامدانی کارئاسانی زیاتر بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرھێنانی ئەڵمانی لە بوارە جیاجیاکاندا تەوەرێکی تری دیدارەکەبوون.