سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای یونامی دەکات
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ـی ئایاری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە محەمەد نەجاڕ، ئۆفیسەری باڵای یونامی و ریکاردۆ رۆدریگز، بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە ھەولێر کرد.
لە دیدارێکدا باس لە ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی حکومەتی ھەرێم و یونامی کرا و جەخت لە بەردەوامی پەیوەندی و ھەماھەنگیەکانی نێوانیان کرایەوە.
هەروەها باس لە دوایین پێشھاتەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و بارودۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان کرا، بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە چوارچێوەی دەستوور و کارنامەی حکومەتی فیدراڵی بە پێوست زانرا.
پرسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و رێکەوتنامەی شنگال و ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێکارەکاندا تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.