سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی زانکۆی سۆران دەکات
![](/media/23207/whatsapp-image-2023-10-30-at-225315_f98d4f92.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190900000000)
ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی زانکۆی سۆرانی کرد، و لە لایەن د.شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو، تیشک خرایە سەر بەرەو پێشچوونی زانکۆکان لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و زانکۆی سۆران بەتایبەت، هاوکات باس لە بەرەوپێشچوونی کەرتی خوێندنی باڵاو زانکۆکە لە ئاستی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە داواکارییەکانی زانکۆی سۆران و پێداویستییەکانی زانکۆ و کێشەو گرفتەکان و ڕێگەچارەکان کرا.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشخستنی پڕۆژەکانی زانکۆکە و زانکۆکانی کوردستان دووپاتکردەوە، و ئاشکرای کرد کە پشتیوانی هەموو جۆرە پلانێکن کە ببێتە هۆی پشخستنی کەرتەکە و زانست لە هەرێمی کوردستاندا.