سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر دەکات
ڕۆژی یەکشەمە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، د.ئومید سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە مایکڵ لۆمباردۆ، پاشکۆی گەنجینەی ئەمەریکا لە عێراق ئامادەی بوو، جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرایەوە.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بیڕوڕا لەبارەی پێشهاتە سیاسییەکانی نێو گۆرەپانی سیاسی عێڕاق و گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراق و کرا و پرسە ئابورییەکانی ئێستای عێڕاق تاوتوێکران.
ھەوڵەکان بۆ رووبەرووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و رێکخستنەوەی بانکەکان لە ھەرێمی کوردستان و پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و جەختکردنەوە لە کارئاسانیکردن بۆ ڕێکخراوە ئەمەریکییەکان تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.