سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر دەکات
ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە مەمەت مەولود یاکوت، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرا.
لەکۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێم و گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم و پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کران.
پرسی بایەخدانی زیاتر بە کەرتی پەروەردە و ڕۆڵبینینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێشخستنی ئەم کەرتەدا و هەماهەنگی زیاتر بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە جەختی لێکرایەوە.