سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی یونامی لە هەولێر دەکات
![](/media/22247/img_1119.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190860000000)
ڕۆژى یەکشەممە 17ی ئەیلوولی 2023، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ڕیکاردو رۆدریگز، بەرپرسی ئۆفیسی یونامی لە هەولێر کرد .
له دیدارەکەدا باس له کارەکانی یونامی کرا و ڕۆڵ و کاریگەری ڕێکخراوەکە لە کوردستان و عێراق بەگشتی بەرز نرخێنرا .
هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە یاوەری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هەروەها شاندی یاوەریان بۆ بەغدا و گرنگیى و لێکەوتەکانی سەردانەکە کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دیدار و گفتوگۆکان کرا، کە لە ماوەی سەردانەکەدا بۆ بەغدا ئەنجام دراون بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە نێوان هەردوولادا هەن، بەتایبەت پەیڕەوکردنی یاسای بوودجەی فیدڕاڵی و جەخت له چارەسەرکردنی گشتگیری ئەم پرسە و یەکلایی کردنەوەی كرايهوه.