سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتيی کۆمپانیای گازپرۆم لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە
ڕۆژی یەکشەممە ٧ــی نیسانی ٢٠٢٤، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ڤادیم بۆتاکۆڤ، بەڕێوەبەری گشتيی گازپرۆم لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگيی بەردەوامی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان کرایەوە. هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەوڵ و کۆششی بەردەوامی حکومەتی هەرێم بۆ شەراکەتی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نەوت و گاز لە نێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان كرايهوه و بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی کێلگە نەوتییەکان ئالوگۆڕ کرا.
پشتیوانيی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەرتی وزەی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان دووپات کرایەوە و خۆڕاگريی کۆمپانیا نەوتییەکان دوای ئەو بەربەستانەی هاتوونەتە ئاراوە لە پرۆسەی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.