سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتيی ڕوسیا دەکات
ڕۆژی یەکشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٤, د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماکسیم ڕۆبین، کونسولی گشتيی ڕوسیا لە هەولێر و شاندی یاوەری له کۆمپانیای KBC بۆ بواری نەوت کرد.
لە دیدارەکە کەمال محمد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بە وەکالەت ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی پەیوەندیيەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ڕوسیا ئاڵوگۆڕ کران و جەخت لە بەردەوامی پەیوەندیيەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دوایین پێشھاتە ئابووری و سیاسییەکانی نێو پرۆسەی سیاسيی عێراق و دوایین پەیوەندیيەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق و دوا لێکتێگەیشتن و ڕێکەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بە هەنگاوێکی گرنگ و دڵخۆشکەر زانرا.
پرسی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم و چالاکی کاری وەبەرهێنانی کۆمپانیا ڕوسیەکان لە هەرێم، تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.